هەڵپەڕی وەک و قوڵینگی، کەڵەمێوت نەلەنگی.
کاتێ تەشیڕێس تەشی دەڕێسێ، بە دەست تەشییەکە هەڵدەسووڕێنێ، جوڵە و سووڕانەوەی تەشییەکە لە مەتەڵەکەدا، بە هەڵپەڕینی قوڵنگ یان پاچ چووێنراوە کە لە زەوی دەدرێ و بەرز دەبێتەوە، کەڵەمێوت نەلەنگی واتە: تەشیڕێسی چاک لە کاتی ڕستندا خۆی نالەنگێنێ. وەڵام (تەشی). [1]