ناونیشانی پەڕتووک: جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن
ناوی نووسەر: ئوستینەڤە ناتالیا
ناوی وەرگێڕ: سەرباز عەزیز وەرتی
وەرگێڕان لە زمانی: ڕوسی
دەزگای پەخش: ڕۆمان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەرتووکەکە لە (222) لاپەڕە پێکهاتووە و ماوەی زیاتر لە ساڵێک سەرقاڵی وەرگێڕانی بووە، ناوەرۆکی کتێبەکە بە کورتی کێشە تیۆری و میتۆدی و پڕاکتیکییەکانی جیۆپۆلەتیکی سەرەکی دەخاتەڕوو، نووسەر بەرهەمەکەی پۆلێن کردووە بۆ چوار بەش:.
لە بەشی یەکەم: بە تەواوی و وردییەوە جەخت لە سەر ئەو بنەما زانستییە بنەڕەتیانەی زانستی جیۆپۆلەتیکی (هەردوو کلاسیک و مۆدێرن) دەکاتەوە.
بەشی دووەم: باس لە پۆڵێن و چەمکە سەرەکییەکانی جیۆپۆلەتیکی هاوچەرخ دەکات.
بەشی سێیەم: باس لە مژارەکانی کاریگەریی جیۆپۆلەتیک لە جیهانی مۆدێرندا.
بەشی چوارەم و کۆتایی: باس لە پێگەی جیۆپۆلەتیک و کێشەکانی ڕووسیای هاوچەرخ دەکات.
وەرگێڕ چەند خاڵێک لە ئامانجی وەرگێرانی جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن بۆ سەر زمانی کوردی دەخاتەڕوو کە بریتین لە:.
1. پێشکەشکردنی زانستی جیۆپۆلەتیک بە شێوەیەکی بابەتیانە و بێلایەنانە، لەودیو بۆچوونە پێشوەختە و هاوسۆزیی فیکریی و ناحەزییەوە.
2. مەبەستێکی تر لەم وەرگێڕانە، دەرفەت بە قوتابیان و فێرخوازان بدات، بۆ تێگەیشتن و خوێندنی زانستی نوێ، بۆ ئاشنابوونی زیاتر لە جیۆپۆلەتیکی وڵاتان بە گشتی و ناوچە هەرێمیەکانی دەوروبەرمان و نیشتیمانمان بە تایبەتی؛
3. ئاشنابوون بە بنەماکانی جیۆپۆلەتیک وەک زانست، مێژووی سەرهەڵدانی، تیۆرییەکەی، میتۆد و کردارەکانی، مەودایەکی فراوانی قوتابخانە و بۆچوونی جیۆپۆلەتیکی و هەروەها کێشە هەنوکەییەکان دەخاتە بەرباس.
4. بۆ ئاشنابوونی زیاتری هەر یەک لە چینەکانی وەک ئابووریناسان، پارێزەران، بەڕێوەبەرەکان، سەرمایەدارەکان هتد.
5. شارەزایی پەیداکردن و ئاشنابوونی زیاتر لە بواری جیۆپۆلەتیکی مۆدێرن، بە تایبەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ڕۆڵی میدیای سەردەم بە سەرجەم جۆرەکانیەوە، بۆ نموونە کاریگەری هێرشە ئەلیکتڕۆنیەکان (سایبەرییەکان)
6. ئامانجێکی تر، هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر پێویستیی کتێبخانەی کوردی بەم بابەتەی جیپۆلەتیکیە بە زمانی کوردی.[1]