ئەگەر دەچی یە شاییێ
ئەگەر دەچی یە شاییێ مەڕۆ هەتا دەتبینم
دەچمە شاری #هەولێر#ێ کەمەرەکت لۆ دێنم
لەناو گەڕێی دیلانێ لە نێکت دەشەتێنم
ئەوی دۆستە بێتە دیار، بەدکارت پێ دەپسێنم
وەکی دەچی یە شاییێ چەند شیرین هەردەپەڕی
تۆق و تەلیسم و بەربەن سنجاقەی دەکا شەڕی
قەولی لەگەر یارێم بەست لەناو هەوێزی مەڕی
هەندم یارێ خۆ بۆن کرد دوو مووم لە سمێری پەڕی
ئەگەر ئەمن و توو یەک بین خەرکی سەباب با بوەڕێ
ئەگەر دەچی یە سەیرانێ هەڕوە سەیری سەربانان
ئەگەر چووییە شاییێ مەچووە دەستی نەزانان
دەچمە شاری سولەیمانی دەگەڕێم لە دوکانان
کراسەکت لۆ دەکڕم تەنکتر لە کتانان
بەری لە سۆرە گورێ پشتی لە ڕەشە ڕحانان
نوشتەکت لە بۆ دەکەم دوور بی بە چاو و زمانان
یاخوا دوژمن کۆرە بن، بکەونە کون و کۆرانان
کرم بکەوتە گێیان وەک سەی بن کوندەرانان[1]