سەرم چەند دێشی
سەرم چەند دێشی، دەردێ لە درم وەی وەیە
چیای ئاوا دەکرد، گەییمە #خدرجیجە#
شاییەک ئەوا دەگەڕێ، لەمن وابوو گەمەیە
فیقوهۆڕی زوڕنایان، توڕ توڕەی دێوەمەرەیە
تەزبیحەکەتم وەرگرت، دەستم کرد بە بەندا
ئەمن وا بەندی دەرێم، شایە وا ڕاوەستایە
شایەر(خدر مجید)ە، ئەویان لەکن زۆرزانە
شاییەکم دادەبەست، سۆر دەکرا لە کیژان
بۆنی ئارەقەی مەمکان، دەڕوا کۆران کۆرانە
پیرەژن هاتنە دەرێ، یێک یێک لە مارانە
خوشکینە با گێ بگرین، له و لاوک و دیلانە
ئه و شایەرە غەریبە، لەکێ هات به و نیوڕانە
ئه و شایی لۆیێ خۆشە، خزمی سێ چار گوندانە
#دێمەکار# و ئازی کەند، خدرجیجە لە گەردانە
بمرم لۆ خدرجیجەی، جێی کیژ وکارانە
دەچوم لۆ دێمەکاری، جێی لفکە دارانە
تاخمە کیژەکم دەدیت، لە کەندێ داریان دانا
لەوێ یارم دابڕی، کردمان گەوز گەوزانە
چاوڕەش دەڕۆم بەدوعا، قەولمان ئه و سارەکەبی[1]