کیژ قەراتە
کیژ قەراتە قەراتە، دوو وەستام لێ گرتیە
سەریان ئاوێنە بەندە، قەدیان مینایێ شینە
چومە ماری بابی یار، داک و کیژ دانیشتینە
سەماوەریان جۆش دابوو، زوڵفیان بەشەی دادینە
داک لە کیژەی ڕادەخوڕی، هەستە مافوری بینە
گەوارەکی داهینا، تەزریە و چین بەچینە
بە عاسمانێ بارانە، لە عەردی بەفر و خینە[1]