هاوارە مەنجۆلی
منجوۆلێم لێرە و لەوێ، هاوارە منجولێ
لەوێ ڕۆحیم خۆشتر دەوێ، هاوارە منجولێ
بالیفی کورکی کەوێ، هاوارە منجولێ
منجوۆلێم لێرە و لەوێ، هاوارە منجولێ
خەوبێ لە چاوم ناکەوێ، هاوارە منجولێ
من مەجنونم لەیلام دەوێ، هاوارە منجولێ
منجۆلێم شەکر و شەبە، هاوارە منجولێ
گۆتمە یاری لە کنی مەبە، هاوارە منجولێ
مێردە گولەی بەد مەزەبە، هاوارە منجولێ
منجۆلێم لە ڕۆستێ یە، هاوارە منجۆلێ
کە دوو کیژی جوانی لێ یە، هاوارە منجۆلێ
مەمکی جا دەڵێی هەرمێ یە، هاوارە منجۆلێ
هەتا دەمرم تەمام پێ یە، هاوارە منجۆلێ
مەنجۆلێم لەسەر ڕووباری، هاوارە منجۆلێ
لە بۆت مردم کیژی خاری، هاوارە منجۆلێ
لەبۆم وەرە سعات چاری، هاوارە منجۆلێ[1]