مانگەشەو خۆشە
مانگەشەو خۆشه، دەیدا لە هۆبە
ماچ کردن خۆشە، نۆبە بە نۆبە
حەفت جار سۆفی بم، دەشکێنم تۆبە
مانگەشەو خۆشە، دەیدا لە ئاوێ
دوو دڵ خۆشەویست(پێناو)یان ناوێ
مەچووە سەرکانی بەفر و بارانە
شاقاوان ماوێ گوندەت گرانە
چاوان هەڵمینە عالەم دوو زمانە
مانگەشه و خۆشە، دەیدا لە کۆڵان
لێو لە گەردەن بی، دەست لە مەمکۆڵان
مانگەشه و خۆشە، دەیدا لە شاخان
بینە ماچت کەم سۆرە گوری باغان
مانگەشه و خۆشە، لەناو پەرێزێ
دۆستت جوان بی، پڕ لە ئامێزێ
مانگەشه و خۆشە، بابچینە نیسکان
زەمانەک داهات کیژ بە دوو گیسکان
مانگەشه و خۆشە، بابچینە نۆکان
زەمانەک داهات، کیژ بەدوو گۆلکان
مانگەشه و خۆشە، بابچینە داران
زەمانەک داهات کیژ بەدوو پاران[1]