هاتەوە بابێتەوە
هاتەوە بابێتەوە مەحتێ یارێم دیتەوە
گەردەن ماینی مەعنەگە خەناوکەم لێ کردەوە
کیژە لە دووم دەگریێ هەتیم خەناوکەم دەوە
هێوارێ وەرە ژوانێ وەعدە بی بدەمەوه
دەستری دەستێ خۆم دایێ فرمێسکی پێ سڕیەوە
ژوانێ لەگەر ئه و کیژەی سەعات لە دوازدەی شەوە
سر و سەقایێ بردم هەرنە دەست لە خەوە
دەستم ببوە کۆڵکەدار پەنجەم لێک نەدەبوەوە
کاتەک لە بۆ لام دەهات هەر دەتگۆت مانگەشەوە
ڕۆینی ڕۆینێ مامزی لە قاسپەی دەتگۆت کەوە
غرمەی گوارە و شۆرابات مەڕی دەڕەواندەوە
گرتم لە هامێزم کرد خۆم پێ گەرم کردەوە
دەستم لە بۆ یەخەی برد شەمامەم نەدیتەوە
درم سارد بوو وەک بەفرێ هەستام لەخۆم چوومەوە
جاعێران لۆمەم دەکەن، بەبێ ماچ گەڕامەوە
نەخۆشی یەکی داگرتم کەتم هەر نەستامەوە
چەند دختۆریان دەگێڕام عیلاجیان نەدیتمەوە
چەند دوعا و نوشتە و کشتەک لەسەرم خڕ دەبووەوە
چەند چاک و پیریان گێڕام بە زنجیریان بەستمەوە
لۆم برێنە بەژنێ برند ئەوجارە بتبینمەوە
ئه و دەردم دەزانی دەرمانم دەبینیتەوە
دەست و پەنجەی زۆر نەرمە برینم ناکولێنتەوە
سینگی بەفری یەک شەوی بەبایەک دەتوێتەوە
گەردەن شوشەی بلەوری بەشه و دەدرەوشێتەوە
ڕوومەت قەندی لەندەنی لەگەر چای دەخورێتەوە
هەرچەند دەردم گرانە بەماچی چا دەبمەوە
ئەگەر ماچم بداتێ بەبێ شک هەر دەستمەوە [1]