ئاش و تەنوور بە نۆره
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: مردنیش بە نۆرەیە، ئەوە دەزانرێت مرۆڤەکان گیای بەهارن هەر ڕۆژەی یەکێکیان کاتیان نامێنێ و ژیان بە جێ دەهێڵن، کاتی خۆشی کە باراش (دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و ماش و...تاد) دەبردرانە ئاشی بۆ ئەوەی لێبکرێن و بهاڕدرێن، هەر لە گونییەکانی خۆیانەوە دەخرانە نۆرەوە، بەهەمان شێوەیەش لە کوردەواریدا لە گوندەکان، ژنگەلی ئاوایی لەسەر تەندوور ماڵێک دادەنیشتن و نۆرەی خۆیان دەگرت بۆ نان و کولێرە پێوەدان بە تەندوور، ئەو دوو حاڵەتە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم و بۆ سەرە و ڕێزگرتن بۆ بەرکەوتنی شتێک دەوترێت: ئاش و تەنوور بە نۆرە. [1]