ئاوێنەی لە بەڕکی یه
عەسرەکی شارستانی تە شی دەڕێست به ڕانی
هەر چەند نقری لێیدەدا ڕا دەجفری مەمکانی
هێدی هێدی لۆ کنی چووم به نیەتی چوونه ژوانی
کراسەکی لەبەر بوو کەسک پەلک ڕەیحانی
ئاوێنەی لەبەڕکی شەوقی دايته کلدانی
کێشوەرێ توور هاته خوار کەتبووە سەر ڕانانی
قۆندەرێ زەردی زرۆمی دەگری پەنجە و پاشپانی
چاوێ وەستای کۆرە بی لەگەر تيک و دورمانی
چل پاکەت زنجیری زێڕ دوو دلنجی کوێستانی
دوو جۆت بازنی عەجەم پیرۆزە له مەرجانی
سێ جۆت بەربازن لە بەر کارە بای کرمەشانی
گوارەکی زێڕ له گێ دا مەفرەقی ئارە مانی
چارۆگی ڕۆح له قەندی کەتبوە سەر شانانی
هەوری سۆری سرکە یی کەتبوە سەر ملانی
ئەبرۆی قەرەم کێش کردبوو چاو به کڵێ سوبحانی [1]