لەبەر کراس کوێتیان
لەبەرکراس کوێتیان ئاگريان بەردا دنیايێ
روومەتیان گوريێ باغن پشکوت لە بەر شەوبايێ
گەردەن ماینی مەعنەگە بەخۆم تە ورم دە دايێ
سینگ مافورێ خوراسان لۆم هات لەلای بەغدايێ
سارێ يەک جار ڕای دێنم لۆ زەينەتێ دنیايێ
هێ کچێ وەرە بتبینم بە بێ تو سە برم نايێ
به ڕۆژ قەولم دەداتێ به شەو لە ژوانم نايێ
چونکە چ خوشکم نی یه کیژ پێم ناکەن بە قايێ
پێم دەرێن مامە و جغارە عەلاماتی دنيايێ
دەعوای يەک ماچم لێ کرد پرسی دەکرد به دايێ
چونکە کیژێی بێوە ژنێی لۆيێ کورتیت هينايێ [1]