چۆنیەتی ناسینەوەی مەڕ لە کوردستان
ناولێنانی مەڕ لەلایەن گوندنشینان و شوانکارەی کورد
چەرموو، سوور: گوێی پانە و ڕوخساری سوورە، و لەشی سپییه.
چەرموو سورچاو: گوێی پانە و ڕوخساری سوور و سپییە و لەشی سپییه.
پەر: گوێی پانە و ڕوخساری ڕەشە و لەشی سپییه.
پەرچار: گوێی پانە و ڕوخساری ڕەش و سپی یە و لەشی سپییە.
ڕەشکەوە؛ يان کە وە ئە ستێرەیی: گوێی پانە و ڕوخساری خۆڵەمێشییه و لەشی سپييە.
تەو: گوێی پانە و ڕوخساری سوور بۆرە و لەشی سپييە.
تە وچار: گوێی پانە و ڕوخساری سوور بۆرە و خەتی سپی تێدایه و لەشی سپييە.
کورەپەر: گوێی بچووک و قوته و ڕوخساری ڕەشه و لەشی سپييە.
کوڕەسوور: گوێی بچووک و قوت و ڕوخساری سووره و لەشی سپييە
کوڕەچار: گوێی بچووک و قوته و ڕوخساری وەک لەشی سپييە
کوڕەتەو: گوێی بچووک و قوته و ڕوخساری سوور بۆرە و لەشی سپييە
کوڕە ڕەشکەوە: گوێی بچووک و قوته و ڕوخساری خۆڵە مێشییه و لەشی سپييە
سوور: هەموو لەشی سوورە
ڕەش قرپی: هەموو لەشی ڕەشه
ڕەش بازوو: لەشی ڕەشه و خەتی سپيی تیایه
کوڵۆل؛ کوڕە سێر:ڕوخساری وەک لەشی سپیيە
کوڕەکول: گوێی له بنا نییه
چار: چاوی ڕەشه و ڕوخساری سپييە [1]