ناونیشانی پەڕتووک: خۆڵە خۆشەویستەکەی ناو چاومان
ناوی نووسەر: #ناسر حەفید#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم ڕۆمانە، کە دەکرێ بە ڕۆمانی بایۆگرافی ناوی بەرین، باسی سەردەمی دوای ئاشبەتاڵی ساڵی 1975 و هەشتاکانی سەدەی پێشوو دەکات، کە لاموایە سەختترین قۆناغی مێژووی نوێی گەلەکەمانە.
لەو ساڵانەدا گەلی باشووری کوردستان، بە ئاگری سێ شەڕ دەسوتا، شەڕی دەوڵەتی عێراق و بزووتنەوەی چەکداریی کورد، شەڕی نێوان هێز و لایەنە چەکدارەکانی شاخ، شەڕی عێراق و ئێران.[1]