یار لەماران هاتە دەر
یار له ماران هاتە دەر لەخۆی دەدا بەربەنە
چەند جاعێری له گوندی هە مووی له دووی ڕاقەنا
سەر و پەرچەمی سۆرە تازەی نایه له خەنە
گەردەن سوسنێ هەراران لەسەر دەراوان هەنە
جۆت شەمامەی سەر سینگی بن قە ندێ سەر خورمەنە
به قەهر و خە مان کوشتمت به لەنجە و زەردەخەنە
رفت و ڕۆینی لەمگێزە دیاره بەگزادەنە
يار له ماران هاتە دەر به عام تێی بفکرن
توخوا بێ خودايان نەکەن هيچ عەيبی لێ نەگرن
جۆت شەمامەی سەر سینگی ميسال کە لەی شە کرن
چەند جاعێری له گوندی به تە مانە بیان گرن
چونکە دەستیان ناگاتێ وەختە لە سووان بمرن
یار له ماران هاتە دەر دونیا دەبوو شەيدايی
حەفت ساران له دووت گەڕام پەرچەم ڕەشێ خورمايی
دەکچێ وەره باوەشم با بەس بێ به تەنیايی
یاللە داوەتێ سازکەن پەری خان دێته شايی
يار لە ماران هاتە دەر بە هەنجەتێ کەنگری
هۆ لاوەهماندی نەبی بیژی خەرکی کێندەری
به بنی چاوێم دەئۆڕتێ خۆی لی کردمه مشتەری
حە فت سارانم عەز لی کرد به ترس و دەردەسەری
هەر چەن تان له خۆم دەدەم ئەوسار پێم ناچتە سەری
گۆتم بينه ماچت کەم گەردەن قوریينگی لێو پەری
ئه و سار هەر هەرت دەگرم لە دونیا بم بەری[1]