گفتوگۆ لەگەڵ گوێدرێژ
نیگام کرد لەگەڵ گوێدرێژەکەی ناو مێرگ و وەحشەتدا
سوئالم کرد، ئەتۆ چۆنی لە ئاگایی و غەفڵەتدا
وتی: مەخلوقی ڕەحمانم، بەوە پێکنایە بێ زبانم
ئەگەر چی ژێر پاڵانم، منیش وەک تۆم لە عەلقەتدا
وتم: جنسێکی مەهتووکی، لە عیلما بێبەش و چووکی
لە عەقڵەتدا گەلێک سووکی، بۆیە ئەهوای لە قیسمەتدا
وتی: هۆشم هەیە تۆ گۆش، ئەتۆ ناتیق، ئەمن خامۆش
ئەتۆ فەحاش و من سەرخۆش، بێ خەبەر، لە هەنجەتدا
وتم: کەزابی لۆق هاوێژ، لە هەچە و هۆش خۆت ئەکەی گێژ
هیچ ناپرسی لە خزم و خوێش، ئەدەی جەولان لە نەگباتدا
ڕژا فرمێشکی خوێناوی، بەسەر ئەم ڕیشە حەناوی
(فەنایی) خواد دایناوە، بە تەنگە و بارەکەم ڕازیم.[1]