بایی پوولێکە، پڕ بە ژوورێکە.
پوول: دراوێکی مسی کەم نرخە (فەرهەنگی خاڵ) بایی پوولێکە واتە: ئەو شتەی بە پوولێک دەکڕدرێ نرخەکەی زۆر کەمە، هەموو کەسێک توانای کڕینی هەیە، لە مەتەڵەکەدا مەبەستی (مۆم)ە، پڕ بە ژوورێکە واتە: کاتێک مۆمێک دادەگیرسێت، ڕووناکییەکەی ژوورێک داگیردەکات. وەڵام (مۆم).[1]