هەڵدم و بڵدم، شەش پێ و دوو سم
ئەگەر نەیزانی بە لووتتا تسم
هەڵدم و بڵدم: دوو وشەی بێ واتان لە زمانی کوردیدا، زیاتر بۆ ڕێککردنی کێشی شیعریی و سەرلێتێکدانی گوێگر بەکارهاتوون، شەش پێ و دوو سم: مەبەست لە تەرازووە (لە دوو تا پێکهاتووە، هەر تایەک سێ تاڵ داوی بەهێزی پێوەیە، بۆ کێشانی میوە بەکاردێ) دوو سم واتە: ئەو سەنگانەی لە تەرازوودا هاوتای سەنگ و میوەی پێکراوە، ئەگەر نەیزانی بە لووتتا تسم واتە: مەتەڵەکە ئاسانە گەر نەیزانی پەلامارت دەدەم. وەڵام (تەرازوو). [1]