قەڵای گەچین ڕێ نییە تێی چین.
قەڵا مێژووییەکان بە شوورای بەرزی گەورە دەورە دراون، دیوارەکانی بە قسڵ و گەچ درووستکراوە، دوژمن بە ئاسانی ناتوانێت بچێتە ناوی، قەڵای گەچین: مەبەست لە هێلکەیە کە ماددەیەکی کلسیی دەوریداوە و چووێنراوە بە دیواری قەڵا، ڕێ نییە تێی چین واتە: ناتوانین بچینە ناوی وەکوو چۆن دوژمن ناتوانێت بچێتە ناو قەڵایەکەوە. وەڵام (هێلکە) .[1]