تەپ لەسەر تەپ، دەستت بە ڕەپ.
تەپ: لە زمانی کوردیدا بە واتای تەپێک قوڕ یان پیسایی بەکاردێ بەڵام لە مەتەڵەکەدا بە واتای بەردی دەستاڕ دێت، پێکدێ لە دوو بەردی تەختی بازنەیی، لەسەریەک دادەنرێت (دەستاڕ ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێ) دەستت بە ڕەپ: مەبەست لە دار دەسکی دەستاڕە کە بەردی سەردەستاڕی پێ دەسووڕێتەوە. وەڵام (دەستاڕ). [1]