یەکێ ئەڵێ ئای قڵیشتم، یەکێ ئەڵێ ئای پشتم
یەکی ئەڵێ ئای لە وردە وردەکان بان پشتم
مەبەستی مەتەڵەکە خانووی قوڕ و بەرد و دارە، یەکێ ئەڵێ ئای قڵیشتم واتە: لە کۆلەکەی دارە کە سەرجەم دارەڕای خانووەکەی ڕاگرتووە، یەکێ ئەڵێ ئای پشتم: مەبەست لەوەیە وەختە لە قورسی بارەکەیدا پشتی بشکێ و بقڵیشێ، یەکی ئەڵێ ئای لە وردە وردەکان بان پشتم: مەبەست لە داری دارەرای خانووە. وەڵام (کۆڵەکە و دار و دەستەک) . [1]