ئەم لام پەرژین، ئەو لام پەرژین
لەناوراستا کۆتری نەخشین
لەناو ژیانی کشتوکاڵیدا هەمیشە پەرژین بە تامان کراوە بۆ ئەوەی ئەو بەروبوومانەی لەناو مڵکە کشتوکاڵییەکاندایە تووشی زیان نەبێت، واتە: پەرژین بۆ پارێزگاریی کردنی بەرهەمە، ئەم لام پەرژین، ئەو لام پەرژین مەبەست لە پێڵووەکانی چاوە کە وەک پەرژین پارێزگاریی لە چاو دەکەن، لەناوراستا کۆتری نەخشین، مەبەست لە گلێنەی چاوە. وەڵام (چاو) . [1]