بەری پێ: ئەگەر کەسێک بەری پێی چەپی بخورێت، گەر گەشتی هەبێت بۆی ناکرێت هەروەها ئەگەر کەسێک بەری پێی ڕاستی بخورێت، گەر گەشتی هەبێت، بەئاسانی دەتوانێت بیکات، لە کوردەواردا ئەوە باوە کە ئەگەر کەسێک قاچی گەورە و زل بێت، بە نەگبەت باسیان لێوەدەکرێت، بۆیە کورد دەڵێن: قاچی زل نەگبەتە سەری زل دەوڵەتە.[1]