تەسبێح
تەسبێح له کۆمەڵی کوردەواریدا له سەرەتاوە به هۆی ئايینی ئیسلامەوه پەيدا بووە. که زیاتر بۆ وێرد و تەسبێحات بەکارهاتووە، هەر لەبەر ئەوەشه که ژمارەی دەنکەکانی (101)دەنکە. بەلام ئەمڕۆ وابەستە ی ئه و ژمارەیه نين له هۆنينە وەدا؛ زیاتر بۆ جوانی و ئارەزووی تەسبێح بازان بە کاردێ. چونکە له کۆندا گوێ نەدراوه بەوەی ئەبلەقە يان سادەيە. بەلام ئێستا مەرجی هەیە: لەوانە ڕێک وپێکی دەنکەکانی له ڕووی قەبارە و جۆری کون کردن و چەشنی ئەبڵەقەکەی. ئەمەش زیاتر لای خەڵکی بێکار و دەست بەتال ڕەواجی هەیە. بەڵام له کۆندا جگە له تەسبێحات وەک ئامێرێکی ژماردنیش بەکار هێێراوە. مرۆفی کورد به زۆری نەخوێندەوار بووه و نە یتوانيوە ئەوشتانەی سەرژمێریان دەکات؛ له مێشکیا ژمارەکە ئامار بکات؛ بۆیە بۆهەر ژمارەیە کی دیاری کراو و ئاسان دەنکێکی لاداوە. پاشان سەرجەمی دەنکەکانی که لایداوە کۆی کردۆتەوه ئەنجامەکەی زانیوە. ئیمڕۆ تەسبێح دیاری و باربووی پێوه دەکرێ و نرخی جۆراو جۆری هە یە. بەشێوەیەکی ڕێک و پێک دەهۆنرێتەوە و ئيمامەی تێ دەکرێ یەکێکی گەوره بۆ لای گوڵنکە کان و دوانی بچوک بۆ ناوەڕاست. هۆنینەوەکەشی کەسانێکی تايبەتی پێوەی خەریک دەبن، يان هەر ئەو ەی که قەزوانەکان کون دەکات(قەزازی) یەکەشی دەکات. زۆر جار نرخی تەسبيحێکی ئەبلەق نرخێکی گونجاو دەکات.[1]