تايلە
داری تايلە، دارێکی سەخت و ڕێک و ڕە وان و بێگرێیه. زیاتر گۆچانی لێ دروست دەکەن، توڵێکی ڕێکی لی دەبڕنەوە، به تايبەتی ئه و لقانەی کە به تەنيا له بنجەوه هەڵچوون و له دارەکە جيا بۆتەوە، پاکی دەکەن و توێکلەکەی لێ دەکەنەوەو له لاسەرێکی ئەستوورترەوه دەيخەنە ناو ئاگرەوە، تا به تەواوی گەرم دەبێت. ئيدی کەمەی گۆچانی لێ دەچەمێێنەوە و (قەفانجەرە)ی دەکەن، واته به شووڵێک دەمی کەمەکە دەبەستن، تا ماوەیەک لێی دەگەڕێن، که وشک بۆوە ئیتر کەمەکه به چەماوەيی دەوەستێ.[1]