چاو فڕین: چاو ئەندامی جەستەیە و بۆ بینین بەکاردێ، هەندێک جار بارودۆخێکی بایۆلۆجی درووست ئەبێ، بەهۆیەوە چاو دەفرێ واتە: بێ خواستی خۆت دەترووکێ و پێڵوەکانی دەلەرزن هەروەها لە نەیتی کوردەواردا ئەگەر کەسێک چاوی ڕاستی بفڕێت، هەواڵی خۆشی پێدەگات هەروەها ئەگەر کەسێک چاوی چەپی بفڕێت، هەواڵی ناخۆشی پێدەگات.[1]