قەرەقاج
قەرەقاج به شێوەی لق، لق له قەوارەی دەوەندا دەڕوێت. ئەم داره خۆڕسکه له کۆن و نوێدا ڕۆڵێکی گرنگی گێراوە له ژیانی مرۆڤی کورددا، جگه لەوە ی بۆ سووتەمەنی بەکارهێنراوە، هەروەها له لقێکی(پەڵۆشە)ی لێ دروست کراوە؛ لەجياتی قوتيلەی نە وت بەکارهێنراوە، سە ڕێکی لقە کە دەکوترێ، تاوەک سیواک ڕيشاڵەکانی لێک جيا دەبنەوە، ئەم دارەش وەک
سروشتی خی زووگڕ دەگرێت و درەنگ دەکوژێتەوە. شەوانه که چونە تە گەوڕ و پشتیرەوە ئەم پەڵوشانەیان بەکارهێناوە بۆ ڕۆشنکردنەوەی بەرچاویان، جگە لە مانەش تووڵی قەرەقاج کراوه به سەبەتە و قوڵینه و بەرچینە... هەرچەند ئه و شتانە لە تووڵی دار بەڕو، مازوو، بی، دروست دەکرێت.[1]