پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چۆن خۆت فێری نوسینی ئەوێستایی ئەکەیت؟
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئامار و زانیاری کار و چالاکییەکانی وەزارەتی داد ساڵی 2017
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵنامە
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
24-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ساڵانەی ئامار و پوختەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی داد بۆ ساڵی 2016
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
گەیلان عەباس
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
قەیوم بەربەستی بەردەم شارەوانییەکانی کورد لە تورکیادا
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دۆخی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان؛ ئەنجامەکانی ڕووپێوی کار و بێکاری نیوەی دووەمی 2015
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاماری پیشەسازی دامەزراوەی مام ناوەند لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,041
وێنە 104,913
پەرتووک PDF 19,348
فایلی پەیوەندیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
ژیاننامە
مەرزییە فەریقی
ژیاننامە
ئەمیر حەسەنپوور
ژیاننامە
جەمال حەمەکۆڵ
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ڕابوون قەندیل: تاڵانکردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاسەوارە مێژووییەکان

ئاسەوارە مێژووییەکان
وتووێژ: بێهزاد قادری

مێژوو یەکێک لە پێکهێنەرانی شوناسی فەرهەنگییە. لەم نێوانەدا، میراتی فەرهەنگی و ئاسەوارە مێژووییەکان بە هەموو ڕەهەندەکانیانەوە، بەشێکن لە مێژوو. جیهان پڕە لە میرات و ئاسەواری کۆن؛ زۆرێک لە شار و گوندەکان، چەند بینا یان شوێنی مێژوویی، یان داب و نەریتێکی مەحەلییان هەیە کە پاراستنی ئەوانە دەبێتە هۆی پەیوەندیی دانیشتووانی ئەو شوێنانە لەگەڵ ڕابردووی خۆیانەوە. لەلایەکی دیکەوە ئەم میرات و ئاسەوارانە کە مۆزەخانەکان، بینا مێژووییەکان و شوێنە گەشتیارییەکان لەخۆ دەگرێت، بەشێکن لە میراتی نێونەتەوەیی و دەتوانن سەرنجی هەموو دونیا بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.
بەڵام لە کوردستاندا، بەهۆی نەبوونی دەوڵەت و دەسەڵاتێکی کوردی، بەردەوام لەلایەن داگیرکەرانەوە هەوڵ دراوە مێژوویەکی ساختەمان دەرخوارد بدرێت و دەرخواردیشمان دراوە و ئەم هەوڵەیشیان تەنیا بە ئاسمیلاسیۆن و هێرشی فەرهەنگی نەبووە، بەڵکوو تاڵانکردنی میراتی فەرهەنگی و ئاسەوارە مێژووییەکانیشمان هەمیشە لە بەرنامەیاندا هەبووە تاکوو نەهێڵن ئەو گرێدانەمان لە ڕێگای ئاسەوارەکانمانەوە لەگەڵ ڕابردووەکانمان هەبێت.

لەم وتووێژەدا لەگەڵ چالاکێکی مەدەنی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی خوازراوی ڕابوون قەندیل دەپەرژێینە سەر ئەم بابەتە:

- دەیان ساڵە کە ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتاڵان دەبرێت. چی بەسەر ئەم ئاسەوارانەدا هاتووە؟ ئایا لە شوێنێکی تایبەت ڕادەگیرێن یان دەبرێنە دەرەوەی وڵات؟
دەتوانین بڵێین بە دوو شێواز ئەو کارە دەکرێت:

یەکەم، ئەو دەستە ئاسەوارانەی کە بە شێوەی نافەرمی و لە ڕێگای مافیاکانی سەر بە ڕێژیم (ناوەندە ئەمنی و نیزامییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە سپای تێرۆریستی پاسداران) بە هەڵکۆڵینی تەپۆڵکە، شێواندنی گرد و قەڵا مێژووییەکان لە ڕێگای کەسانی داردەست، پارەپەرست، هەلخواز و نەزان وەدەست دێن کە لەنێو بازاڕە ڕەشەکان یان مافیاکانی سەر بە خۆیان ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پێ دەکرێت یان بە قاچاخ هەناردەی هەندەران دەکرێت.
دوو؛ ئەو دەستە ئاسەوارانەی کە بە فەرمی و لەلایەن شوێنەوارناسان بە مۆڵەتی فەرمی دەدۆزرێنەوە، ئەگەر کەسانی باش چاوەدێرییان بکەن ناتوانن شوێنەونکەیان پێ بکەن و ئەگەر ئەو شارەی کە کەونارناسان کاری لێ دەکەن مۆزەخانەی لێ هەبێت دوای توێژینەوە دەبێ لەوێ وەک بەرهەمی ئەو توێژینەوە لەبەر چاوی هۆگرانی دابنێن. کەچی داخەکەم بە پاساوی پارێزراو نەبوون و نەبوونی تەناهی مۆزەخانەکانی کوردستان تەنیا شتە بێ بایەخەکان دەگەڕێننەوە، ئاسەوارەکانی شارەکانی کوردستان هاوشێوەی جامی حەسەنلیانی نەغەدە، خشڵوخاڵ، ڕیتۆن و کەلوپەلە دەسکردەکانی زێڕ و دروستکراو لە عاجی فیلی قەڵای مانایی زێوەی سەقز، بەردی کێلەشینی شنۆ، خشتە نەخشاوەکانی مانایی قەڵایچی بۆکان، خشتە نەخشاوەکانی مانایی موساسیری ڕەبەت و… هتد.

- ئایا مەبەستی ڕێژیمی ئێران لە بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان، تەنیا قازانجکردنی ئابوورییە یان مەبەستی دیکەشی هەیە؟

قازانجی ئابووی وەکوو باقیی تاڵانکارییەکانی سەرچاوەکانی نیشتمان هەمیشە لەبەر چاوە بووە، بەڵام هۆکار و مەبەستی سەرەکی شێواندن و چەواشەکردنی مێژووی ڕاستەقینەی گەلی کوردە بە مەبەستی سەپاندنی مێژووی دەستکرد و درۆیینی ئێرانچێتی و ئێرانشاری!

- بەگشتی چ پەیوەندییەک لەنێوان ئاسەوارە مێژووییەکان و شوناسی نەتەوەیەکدا هەیە؟

هەر وەکوو لە پرسیاری پێشووتریش ئاماژەمان پێ دا کاتێک حکوومەتێکی کۆلۆنیالیستی گەرەکیەتی مێژووی دەستکرد و درۆیینی خۆی بەسەر نەتەوەیەکی کلۆنیکراودا (هاوشێوەی گەلی کورد) بسەپەنێت، بەدڵنیاییەوە دەبێ هەموو بەڵگە مێژووییەکانی نەتەوەی ئەویتری خۆی بسڕێتەوە یان لە بەرژەوەندیی خۆی چەواشەیان بکات و بیانسووڕێنێت، لە هەر کام لەو نموونانە قەت سڵی نەکردووە و بە سەدان بەڵگە وەکوو مێژووی پێشنیارکراو و سفارشی درەکی خۆی (میناک ویلادێمیر مینۆرسکی بیانی) و جاش مێژووی ناوخۆی بەناو کورد (ڕەشید یاسمی) لانیکەم لە سەد ساڵی چێ بوونی وڵاتی درۆیین و ساختەی ئێران کردوویەتی و دەیکات (لە بەرژەوەندیی تێۆریی ئێرانشاری).

- بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان، لە بواری فەرهەنگی و شوناسەوە، چ لێکەوتەیەکی بۆ کورد و کوردستان هەبووە؟

بەتاڵان بردن، چەواشەکردن و سووڕاندنی ئاسەوارە مێژووییەکان لە بەرژەوەندیی ئەویتری کورد، وای لە تاکی خۆمان کردووە تا لە باری زەینی فەهم و تێگەیشتنێکی پاقژی نەبێت، تووشی ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی هاتووە کە لە خراپترین حاڵەت و مەبەستی سەرەکیی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیستی، خۆی بە ئێرانی یان لانیکەم کوردێکی ئێرانی بزانێت بۆ ئەوەیکە زۆر بە ئاسانی پرۆژەی ئاسمیلەکردن سەر بخات و پلانی ئێرانشاری جێبەجێ بکات!
بە درێژایی مێژووی لانیکەم ئەو سەد ساڵەی کە وڵاتی دەستکرد و درۆیینی هاوشێوەی ئێران ساز کراوە، ئەو زەبرە وەکوو گورزێکی جەرگبڕ خەساری لە ناسنامەی تاکی کورد و سەرکردەکانی داوە کە بەردەوام کێشە و ئاریشەی ناوەتەوە.

- نەتەوەی کورد کە خاوەن کیانی سەربەخۆی خۆی نییە، چۆن دەتوانێت پارێزگاری لە ئاسەوارە مێژووییەکانی خۆی بکات؟

باشترین حاڵەت بۆ ئەو مەبەستە پاراستنی ئەو قەڵا، تەپۆڵکە، گرد و ئەشکەوتە مێژووییانەیە تا لە دوای قۆناغی شۆڕش، ڕزگاری و بە سەربەستی گەییشتن (واتە سەربەخۆیی و دامەزراوەبوون) هاوشێوەی باشووری کورستان لە سەرتاسەری زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان و ناوخۆی وڵات کاری توێژنەوەی زانستییان بۆ بکرێت.

- بە ڕای ئێوە، لە ئێستادا حیزبەکان، میدیاکان، میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان چ ئەرکگەلێکیان لەسەر شانە؟

سازکردنی بەرنامە، نووسینی بابەتی زانستیی باش بە مەبەستی وشیارکردنەوە، وەخۆهێنانەوە و شیکردنەوەی ئەو دۆخە تا خەسارەکانی قەرەبوونەکراوی ئەو دیاردە هەستیارە کە پەیوەستە بە چەمکی گرینگی ناسنامەی نەتەوەیی کەم بکرێتەوە یان هیوادارم نەمێنێت!

- ئەگەر کورد لە داهاتوودا لەسەر خاکی خۆی دەسەڵاتی هەبێت، چۆن دەتوانێت بەدواداچوون بۆ ئەو ئاسەوارە مێژووییانە بکات کە لێی دزراوە؟

ڕيک وەکوو وڵام بۆ پرسیاری پێشووترم باشترین حاڵەت بۆ ئەو مەبەستە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکانە (قەڵا، تەپۆڵکە، گرد و ئەشکەوت) تا لە دوای سەربەخۆیی توێژینەوەی زانستییان بۆ بکرێت، بەڵام ئەگەر شوێنگەلێکیش بە مۆڵەتی ئێران و بەناچار لە ئێستای داگیرکاری و ژێردەستەیی بۆیان کرا، ئەگەر ئاسەوارەکان بەڵگەیان لەسەر بێت کە لەو توێژینەوانە دۆزراونەتەوە لە دواڕۆژی سەربەخۆیی لە بواری حقووقی و یاسای نێودەوڵەتی هاوشێوەی دەیان کەیسی حقووقیی وڵاتان دەکرێت داوا بکرێنەوە، بۆ میناک: ئەو ئاسەوارانەی کە دوای هێرشی سەدام یان شەڕی کەنداو بۆ کوەیت کرا کە هەزاران کەلوپەل لە مۆزەخانەکان دزران و تاڵان کران، بەڵام چون بە فەرمی لەلایەن مۆزەخانەوە ناسنامەیان هەبوو و تاپۆ کرابوون، لە هیچ حەراجی و بازاڕێکی نێودەوڵەتی هیچ نرخێکیان نەدەکرد، بۆیە ئەو وڵاتە دوای کردنەوە بەشێکی زۆری گەڕاندرانەوە. بەڵام دیسانیش لەسەر پێشنیار و بۆچوونی پێشووی خۆم جەخت دەکەمەوە کە مۆر مانەوە و پاراستنی ئەو شوێنەوارانە تا ڕۆژی خۆمان واتە ڕەزگاری و سەربەخۆیی کوردستان گەلێک باشتر دەبێت.[1]
ئەم بابەتە 158 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 16-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 158 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئالوگۆری بازرگانی (هاوردە) بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی 2016-2017
کورتەباس
ئامارەکانی کەش و هەوا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی سالانی 2012-2018
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
چۆن خۆت فێری نوسینی ئەوێستایی ئەکەیت؟
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
ولیم تل-شانۆگەری یەکی بەناوبانگی شاعیری ئەڵمانی شیللر
پەرتووکخانە
گوڵنامە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
گەیلان عەباس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
پەرتووکخانە
ئامار و زانیاری کار و چالاکییەکانی وەزارەتی داد ساڵی 2017
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
ژیاننامە
واحید قادر پوور
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
گەشتێک بەنێو ئادالار ساهیلیندە
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی فەرماندە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی جەزایر

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەرزییە فەریقی
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەرزییە فەریقی
ژیاننامە
ئەمیر حەسەنپوور
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەمیر حەسەنپوور
ژیاننامە
جەمال حەمەکۆڵ
19-09-2015
هاوڕێ باخەوان
جەمال حەمەکۆڵ
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
23-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
خواناس وریا گلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
07-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
قشڵەی قوشتەپە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چۆن خۆت فێری نوسینی ئەوێستایی ئەکەیت؟
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئامار و زانیاری کار و چالاکییەکانی وەزارەتی داد ساڵی 2017
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵنامە
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
24-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ساڵانەی ئامار و پوختەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی داد بۆ ساڵی 2016
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
گەیلان عەباس
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
قەیوم بەربەستی بەردەم شارەوانییەکانی کورد لە تورکیادا
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دۆخی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان؛ ئەنجامەکانی ڕووپێوی کار و بێکاری نیوەی دووەمی 2015
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاماری پیشەسازی دامەزراوەی مام ناوەند لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,041
وێنە 104,913
پەرتووک PDF 19,348
فایلی پەیوەندیدار 97,629
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئالوگۆری بازرگانی (هاوردە) بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی 2016-2017
کورتەباس
ئامارەکانی کەش و هەوا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی سالانی 2012-2018
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
چۆن خۆت فێری نوسینی ئەوێستایی ئەکەیت؟
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
ولیم تل-شانۆگەری یەکی بەناوبانگی شاعیری ئەڵمانی شیللر
پەرتووکخانە
گوڵنامە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
گەیلان عەباس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
پەرتووکخانە
ئامار و زانیاری کار و چالاکییەکانی وەزارەتی داد ساڵی 2017
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
ژیاننامە
واحید قادر پوور
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
گەشتێک بەنێو ئادالار ساهیلیندە
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی فەرماندە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی جەزایر
فۆڵدەرەکان
شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی ئامار و ڕاپرسی - شار و شارۆچکەکان - هەولێر شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - سنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!