خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک
پڕە لە حوشتری مل باریک
خانوویەکم هەیە تەنگ و تاریک: مەبەست لە شارە مێروولەیە کە لەناو گڵدا درووستی دەکات، زۆر بە پێچ و دەورە و ڕێگاکانی تەنگ و باریکە بەقەدەر مێروولەیەک، بێگومان تاریکیشە چونکە لە ناو زەویدایە، پڕە لە حوشتری مل باریک: مەبەست لە مێروولەکانە لە مەتەڵەکەدا بە حوشتر چوواندوویەتی. وەڵام (شارەمێروولە). [1]