نیپیتا، ئەم ڕووەکە سەر بە خێزانی نەعنا و جاترەیە، تا ئێستا (2022) زیاد نەکراوە بۆ سەر خێزانی ڕووەکەکان لە جیهاندا.
ڕووەکی نیپیتا لە ساڵی (2022) لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د. کارزان عومەر قادر) مامۆستا لە #زانکۆی سلێمانی# دۆزرایەوە، جێی باسە بۆ سەڵماندن و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووەکە، تیمێکی هاوبەش لەنێوان (زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران) پێکهێنرا. سەرەنجام گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم ڕووکە لە جیهاندا تۆمار نەکراوە و یەکێکە لە ڕووەکە دەگمەنەکان، کە لە ناوچەی #شارباژێڕ# دەروێت. [1]