خانوویەکم هەیە بێ دەرک و بان
پڕیەتی لە خانمی شان لەبان شان
خانوویەکم هەیە بێ دەرک و بان: (بان مەبەستی لە جێگەیەکی تەختە) هەنار شێوەی خڕە، تەختایی و بانی نییە، بێ دەرکە و هیچ ڕێگەیەکی بۆچوونە ناو نییە، خانمی شان لەبان شان: مەبەست لە دەنکی هەنارە بەپاڵ یەکەوەن و شانیان ناوە بە شانی یەکەوە کە بە خانم چووێنراوە. وەڵام (هەنار) . [1]