سەرقاپی قونێ تامی بڕوێشێ
هەر کەس نەیزانێ چاوانی بێشێ
سەرقاپی قونێ: مەبەست لە دووگی مەڕە کە چەورە و قەبارەی گەورەیە، لەدواوە کەوتووە بەسەر جەستەیدا، تامی بڕوێشێ: (بڕوێش لە کوردەواردا دەکرێ بە کفتە) دووگ کفتەوە چەور و بەلەزەت دەکات، هەر کەس نەیزانێ چاوانی بێشێ: وەک نزایەک لە گوێگر دەکرێت، ئەگەر نەیزانێ. وەڵام (دووگی مەڕ) . [1]