لێفە شڕێک بە حەواوە
بە ملیۆن پینەی پیادراوە
لێفە شڕ: (لێفە کاتی شەو بۆ خەوتن بەخۆدا دەدرێت، بەتایبەتیی لە وەرزی زستاندا چونکە گەرموگوڕە) لێفەیەک زۆر بەکاربێت، شڕ و کۆن دەبێت، کۆنی لێفە چووێنراوە بە ئاسمان چونکە مێژووی درووست بوونی ئاسمان زۆر کۆنە، بە حەواوە: لێفە بەبەرزییەوە دەدرێ بەسەر جەستەدا، ئاسمانیش بەسەر زەویدا دراوە و بەرزە، بە ملیۆن پینەی پیادراوە: لێفەی شڕ بە پینە دادەپۆشرێ، ئەستێرەکانی ئاسمانیش بە پینەی لێفە چووێنراوە. وەڵام (ئاسمان و ئەستێرە) . [1]