بە باڵ مەل و بە شاخ گایە
ماسی پشتە و هەڕە پایە
مەبەستی مەتەڵەکە (کوللە) یە، ئەندامانی جەستەی بە چەند ئاژەڵ و باڵندەیەک دەچووێنێ، بۆ ئەوەی گوێگر وەڵامەکە بدۆزێتەوە، بە باڵ مەل، واتە وەک باڵندە باڵی هەیە بەڵام باڵندە نییە، بە شاخ گایە، شاخی هەیە و گانییە مەبەستی هەستەوەرەکانی کوللەیە، ماسی پشتە واتە: وەک ماسی پشتی پولەکەدارە، هەڕە پایە، پێی هەیە بۆ ڕۆشتن، وەڵام (کوللە) . [1]