ناونیشانی پەڕتووک: ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە
ناوی نووسەر: ئەلیخاندرۆ زامبرا
ناوی وەرگێڕ: #ئارام ڕەشید#
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
دەزگای پەخش: #دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە چوار بەش پێک هاتووە، ئەوانیش (کەسایەتییە لاوەکییەکان، ئەدەبیاتی دایک و باوکان، ئەدەبیاتی منداڵەکان، ئێمە سەلامەتین). چیرۆکەکە لە شەوی بوومەلەرزەکەی 03-03-1985ی سانتیاگۆی پایتەختی چیللییەوە دەست پێدەکات و لە بوومەلەرزەکەی 27-02-2010ی سانتیاگۆ کۆتایی دێت، کە لەم نێوانەدا باس لە سەردەمی کودەتای ژەنەراڵ ئاگۆستۆ پینۆشە دەکات بەسەر دەسەڵاتی سلڤادۆر ئالیندێ و هەروەها سەردەمی دەسەڵاتی خودی پینۆشەش، کە بە دروشمی (بنیاتنانەوەی چیللی) بەسەر ئالێندی دا کودەتای کرد، بەڵام دەرەنجام ئەویش وەکوو دیکتاتۆرێک درێژەی بە دەسەڵاتەکانی خۆی دا.[1]