دۆشاوی ترێ
ترێی دۆشاوی دەکرێ به دۆشاو و پێی دەوترێ دۆشاوی ترێی سپی، هەروەها له ترێی ڕەش دۆشاوی ترێ ڕەش دروست دەکرێ، به هەمان شێوەی ترش و شیرین ترێکه له کۆلی تایبەتيدا دەگوشرێ و ئاوەکەی دەپاڵێورێت و پاشان دەیکوڵێنن تا به تەواوی خەست دەبێتەوە، بۆ ئەوەی شیرین بێت کەمێ خۆڵەمێشی داربەڕووی تێ دەکەن، بۆ خواردنی خێزان بەکاردێ، له هيزەدا دەبرێ بۆ شارەکان و دەفرۆشرێ.[1]