خۆشاو
خۆشاو یان له مێوژی ترێ ڕەشکه، یان له ترێ سوورکه دروست دەکرێ، مێوژەکه دەکرێته دەفرێک ئاوەوه، دەیکوڵێنن تا به تە واوی خەست دەبێتەوە و گشت مێوژەکە تيايدا شی دەبێتەوە، دوای ئە مە دەیپاڵێون و ئاوەکەی ئەگەر خەست بوو کەمێ ئاوی تێ دەکرێ و لە جیاتی شەربەت دەخورێتەوە، ئەگەر خەست نەبوو هەر خۆی بە کاردێت، ئەمیش زیاترخێزانییه.[1]