هەنجیر
نەمامی هەنجیر بەڕەگەوە دەنێژرێت بەقوڵی(50)سانتیمەتر چاڵ هەڵدەکەنرێت و جۆگەی بۆ هەڵدەبەست و باخەکەی دەکێڵن، بنکەکەی بژار دەکەن، لقە ووردەکانی هەڵدەپاچرێت، ئەگەر دوو نەمام نزیک یەک نێژرابن نابێ لە دوو لق زیاتریان پێوە بمێنێ، بۆ ئەوەی بەباشی هەوا وەرگرێت، خۆ ئەگەر دووربن لەیەکەوە تا چوار لقیش دەهێڵنەوە، دار هەنجیر دوای سێ ساڵ پێ دەگات و بەردەدات، هەموو ساڵێک دوای ئەوەی(تەقيلە)کان له مانگی ڕە زبەردا پێ دەگات... دەبێ تا مانگی گە لاڕێزان لێی بکرێتەوە. هەموودار هەنجیرێک ئەگەر تووشی نەخۆشی و نە هامەتی نەيەت تەمەنی دەگاتە بیست ساڵ. بەمەرجێ خزمەت بکرێ و کەم ئاو نەبێ و لەکاتی خۆی دا بکێڵرێت و بژار بکرێت.[1]