سێو
دار سێو به ڕەگ و دەنک و قەڵەم دەکرێت، دەبێ له کاتی خۆيدا بژار بکرێ و ئاو بدرێ و باخەکەی بکێڵرێت، خەڵفی نوێ بە سێ چوار ساڵ بەردەدات، دار سێو تەمەنی سی (30) ساڵ د ەبێت و هەمووبەرەکەی پێکەوە دەڕنرێت، له مانگی ڕەزبەرەوە تا مانگی خاکەڵێوە پێ دەگات، جگه لەوەی ئاڵووێری پێوە کراوە، له هەندێ گوندی کوردستاندا کراوه به چێشت.
سێو سێ جۆری هەیە:
1-مزره سێو.
2- شەکرە سێو.
3- سێوه لاسوورە.[1]