مەلێکمان هەیە مەلە خاتۆرە
قاچ و قول باریک سەرباڵی بۆرە
مەل بە باڵ دەفڕێ، مەبەستی مەتەڵەمە کوللەیە، لە فڕیندا بە مەل بەراوردکراوە، خاتۆرە واتە: ترسناک چونکە دەغڵودان دەخوات و زیان بە کێڵگە دەگەیەنێت، قاچ و قول باریک سەرباڵی بۆرە واتە: قاچەکانی باریکە و بەسرووشت ڕەنگی خاک و خۆڵ دەگرێ بۆ پاراستنی خۆی. وەڵام (کوللە) . [1]