داری بێ گوڵ
ئەسحابەی بێ دڵ
خواردنی بێ توێکڵ
ئەم مەتەڵە سێ خۆراکی جیاواز لەیەک کاتدا باس دەکات، داری بێ گوڵ، مەبەست لە داری هەنجیرە کە گوڵ ناگرێ، ڕاستەوخۆ بەردەردەکات، بەپێجەوانەی داری ترەوەیە کە گوڵ دەردەکەن و گوڵەکان دەبن بە بەر، ئەسحابەی بێ دڵ، مەبەست لە ماسییە، خواردنی بێ توێکڵ، مەبەستی لە خوێیە. وەڵام (هەنجیر، ماسی و خوێ) .[1]