چواری ئەچەقێ، دووانی ئەڕەپێ
دووانی ئەلەقێ، دووانی ئەزەقێ
مەتەڵەکە وەسفی ڕووخساری جەستەی ئاژەڵی بزنە، چواری ئەچەقێ واتە: چوار قاچی بزن کە بەشوێنی سەختدا دەڕوات دەیچەقێنێ بۆ ئەوەی نەکەوێ، دووانی ئەڕەپێ، مەبەست لە دوو گوانی بزنە کە پڕ دەبێت لە شیر، دووانی ئەلەقێ مەبەست لە گوێچکەی بزنە، دووانی ئەزەقێ، مەبەست لە چاوی بزنە. وەڵام (بزن) . [1]