لە حزوری جەلالەدینی ڕومیدا
کامیل محەمەد قەرەداغی
پێش هەموو شتێک دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە ڕوانینی نووسەری ئەم کتێبە بۆ کۆی باسەکان و شێوازی ژیانی جەلالەدینی ڕومی، ڕوانینێکی ڕەخنەییانەیە. ئەو کە نووسەرێکی سعودییە و هزرێکی چەپڕەوی هەبووە، لە وڵاتەکەی خۆیدا جێگەی نەبووەتەوە و ماوەیەکی دوور و درێژ لە وڵاتی بەحرەین وەکو پەنابەر ژیاوە.
نووسەر بەم دیدە ڕەخنەگرانەیەوە بۆ هەموو بابەتەکان لە دنیادا خاوەن قەڵەم و شێوازی نووسین و هزرینی تایبەت بە خۆیەتی. ڕەنگدانەوەی ئەم دیدە لەم بەرهەمەی نووسەردا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە زێدەڕۆیی لە قەڵەم دراوە و تاوانبار کراوە کە تانەی لە پایەبەرزی مەولانا لەبواری ڕوحی و مەعنەویدا داوە و ئەوەش جێگای پەسند نییە لای ڕەخنەگرانی ئەم بەرهەمە.
هەرچەندە نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە مەولانا هەرچەندە پایەبەرز و خاوەن پێگەیەکی ڕوحانی بێت بەڵام سەرەنجام ئەویش مرۆڤە و ناکرێت بەم پێوەرە لە کەسانی دیکە جیابکرێتەوە.
.... من لە ناو دۆزەخی ئەودا دەسووتێم، وەک ئەوەی کە تۆ لەناو دۆزەخی شەمسدا دەسووتێیت... لەناو لانکەلانماندا ئاگری عەشق سارد دەبێتەوە و بێوەی دەبێت بۆناو لانکەکانمان... لە زستاندا ڕووت بوونەوە دەبێت بەگەرمی و لە هاوینیشدا ڕووتبوونەوە دەبێت بە فێنکی... بۆیە دەمانبینیت کەلە هاوین و زستانیشدا بە عیشقی ڕوح و جەستە لە یەکتری دەئاڵین، چونکە خودای پەرستراو، هەرخۆی بە جەستە و ڕوحەوە لە هەموو وەرزەکان ئامادەیە.[1]