ئەگەر ڕۆژانی ڕابردوو پەندت نەدا، ڕۆژانی باش کەڵکت ناگرێ.
ڕابردووی هەموو کەسێک ڕەفتار، کردار و گوفتاری باش و خراپی تێدایە، هیچ کەسێک لەوە بەدەرنییە، ئەگەر مرۆڤ پەند لە هەڵەکانی ڕابردووی خۆیی و دەوروبەرەکەی وەرنەگرێت و لە ئێستادا لەسەر هەڵە بەردەوام بێ، ڕۆژگاری خۆی بەڕێبکات، ئاییندەی ڕوون نابێ. [1]