سوێند خواردن
لە ناوچەی پشدەر خەڵکی لە کاتی ناخۆشی و کێشە و گرفتدا، بە چەند شتێک سوێند دەخۆن بۆ یەکلایی کردنەوە کێشەکان کە زۆر باوەڕیان پێیانە. یەکێک لەو شتانەی سوێندی پێدەخۆن (ئاگر) ە کە پێدەچێت پاشماوەی ئایینی زەردەشتی بێت. پیری ناوچەکە تا ئێستاش بە ئاگر سوێند دەخۆن، دەڵێن: بەوی ئاورەی یان بەوی نورەی. هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی سوێندی پێدەخۆن (پیر و پیاوچاک) ە لە ناوچەکردا سەدان پیر و پیاوچاک هەن، ڕۆژانە خەڵک بۆ نزا و پاڕانەوە دەچنە سەر گۆڕەکانیان، لە کاتی لێقەومانیشدا سوێندیان پێدەخۆن وەکوو (پیری سیا، نێوکۆمەر) . [1]