ڕەقە وەک دارە
لووتی زۆر خوارە
مەبەستی مەتەڵەکە نۆکە، دوای پێگەیشتن و کامڵبوونی، هەڵدەخرێ تا وشک دەبێتەوە و ئامادەدەبێت بۆ خواردن، بۆیە زۆر ڕەق دەبێت، لە مەتەڵەکەدا ڕەقی نۆکی وشک بە ڕەقی دار چووێنراوە، لووتی زۆر خوارە، مەبەست لە بنی نۆکە کە کەمێک باریک و خوارە. وەڵام (نۆک) . [1]