سوارێک هات بە هۆهۆ
نەسەری هەبوو نە تاپۆ
سوارێک هات بە هۆهۆ، مەبەستی لە هەورە کە بەهۆی ڕەشەباوە دەجووڵێت، لەکاتی باران باریندا گرمەگرم دەکات، جووڵەی هەور بە ڕەشەبا چووێنراوە بە سوار، نەسەری هەبوو نە تان و پۆ واتە: هەور سەروبنی نییە، تەنیا وەک تارمایی دێت و دەڕوات. وەڵام (هەور) . [1]