پشتی لەخواروو، دەستی لە حەوا
بزن هەی بزن، باری تەعالا
پشتی لەخواروو، مەبەست لە مەشکەیە کە بە سێپادا هەڵدەواسرێت، پشتی مەشکە بۆ خوارەوەیە، دەستی لە حەوا، مەبەستی لە مەشکەیە کە هەرچوارپەلی بە سێپاکەدا هەڵدەواسرێ و دەستەکانی مەشکە بۆ سەرەوەن، بزن هەی بزن واتە: مەشکە لە پیستی بزن درووست دەکرێت. وەڵام (مەشکە) . [1]