سنوقی زەردی یەمەنی
تەقلە مەکە ئەیشکێنی
مەبەستی مەتەڵەکە هێلکەی مریشکە، سنوقی زەردی یەمەنی واتە: هێلکەی مریشک، زەردی ڕەنگی هێلکە و سنووقی یەمەنی بەیەک چوواندووە، تەقلە مەکە ئەیشکێنی مەبەست لە منداڵە، ئەگەر جووڵەی نەشیاو ئەنجامبدا، هێلکەکەی لێدەکەوێ و دەشکێ. وەڵام (هێلکەی مریشک) . [1]