پێخوست
شوێنێک زۆر هاتوچۆی بەسەردا بکرێت دەوترێت: بووە پێخوست، زۆربەی جاران ڕانە مەڕ و بزن و گایەل و ڕەوکەوان و بەراز و ئەسپ و ئێستر بە شوێنێکدا بڕۆن دەوترێت: ئەوە پێخوستی ئه و ئاژەڵانەیە، ئینجا لە کوردەواریدا ئەگەر ماڵێک زۆر خەڵک بەمیوانی ڕوویان تێ بکەن یان بەسەردانی زۆر هەراسان و جاڕس بکرێن دەوترێت: فڵانە ماڵ بووە بە پێخوست.[1]