مقەست
ئامێرێکە بۆ بڕینی قوماش بەکارێت، زۆر بڵاوە و لەلای زووربەی گەلانی دنیا بوونی هەیە، لە کوردەواردا نەریت وایە، گەر دەمی مقەست کرابێتەوە، پێویستە دابخرێت و جووت بکرێت، چونکە خەڵکی پێیان وایە کە خاوەنەکەی پاشەملە باس دەکرێت، هەروەها قرچە قرچ کردن بە دەمی مقەست خراپە، چونکە خاوەنەکەی تووشی دەمەبۆڵە دەبێت.[1]